قوباد تاڵەبانی: دڵنیاییمان بە بازرگاناندا و جەختمان لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی كردەوە 

قوباد تاڵەبانی بازرگانان دڵنیادەكاتەوە و جەخت لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەكاتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ دوو كۆبوونەوەی جیاوازمان لەگەڵ ژمارەیەك لە بازرگانانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەتری ئەنجامدا”.
جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، “دڵنیاییمان-دا بە بازرگانان لە پشتیوانیكردنی زیاتری بازاڕی سلێمانی و بەهێزكردنی زیاتری كەرتی تایبەت و جووڵەی بازرگانی لە شارەكەدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “لە كۆبوونەوەی دووەمدا جەختمان لە بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی كردەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگای قبوڵكردن نییە.. بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كازمی هەوڵی ئازادكردنی گەنجانی كەركوك دەدات

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ڕووداوەكانی دوو شەوی ڕابردووی كەركوك بڵاوكردەوە و دەڵێت، بە نیگەرانییەوە لەو…
Total
0
Share