لە گەڕەکی سەرچناری کەرکوک ئاگرکەوتەوە

ئاگر

لە گەڕەکی سەرچناری کەرکوک ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و ژمارەیەک دووکان سووتان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەمشەو لەسەر دووسایدی گەڕەکی سەرچناری کەرکوک ئاگر لە دوکانێکی رۆنگۆڕی کەوتەوە و ئاگرەکە بەخێرایی پەرەیسەند.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا پێنج دووکان سووتان و دوای ماوەیەک تیمەکانی بەرگریی شارستانیی توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی خانمی یەکەمی عێراق: پشکنینی خوێن بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکرێت

نووسینگەی خانمی یەکەمی عێراق بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ناسینەوەی روفاتی ئەنفالکراوان، پشکنینی خوێن بۆ کەسوکارەکانیان لە چەمچەماڵ دەکرێتەوە. نووسینگەی شاناز…
Total
0
Share