زیاد جەبار: لەبارەی پاشەكەوتی مووچەوە بە یاسا حكومەت پابەندكراوە كە قەرزداری مووچەخۆرانە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ پاشەكەوتی مووچە حكومەتی هەرێم بە یاسا پابەندكراوە كە قەرزداری مووچەخۆرانە و جەختیشدەكاتەوە، “تەنها فەرمانبەرانی شارستانیی پلەبەرزكردنەوەیان بۆ نەكراوە و شایستەی پلەبەرزكردنەوەن”.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020 لە پەرلەمانەوە حكومەتی هەرێم-مان بە یاسا پابەند كردووە قەرزداری مووچەخۆرانە بۆ ئەوەش دەبێت چەند رێگەیەك بدۆزرێتەوە و لە وەزارەتی داراییەوە و رێنمایی دەربكرێت كە ئەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دروستبكرێـت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێستا باس لە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەكرێت كە ئەوە مافی خۆیانە بەو پێیەی تەنها فەرمانبەرانی شارستانیی پلەبەرزكردنەوەیان بۆ نەكراوە كە 50% مووچەخۆران دەگرێتەوە، بۆیە مافی خۆیانە كە پلەبەرزكردنەوەیان بۆ بكرێت”.

بابەتی پێشتر

دۆلار هەرزاندەبێت

بابەتی دواتر

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: نووسراومان ئاراستە كراوە بێ بەرامبەر یەكەی نیشتەجێبوون بدرێتە خاوەن پێداویستیی تایبەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share