راگەیەندراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە

بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانەوە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵی بلیاردی باوەمەردەی لە گەڕەكی باوەمردە داخست كە منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ لە شوێنەكەدا بوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی بوونی منداڵی تەمەن خوار (18) ساڵ لە شوێنەكەیدا و پابەندنەبوونی بە مەرج و ڕێنماییەكانەوە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵی بلیاردی باوەمەردە لە گەڕەكی باوەمردە داخست.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خاوەنەكەی رووبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا. ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە…
Total
0
Share