تەرمی گەنجێك بە كوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی گەنجێك لە گوندی گەڵوەزی لە ژێر پردێكدا دۆزرایەوە كە فیشەكێك بە ناوچەوانییەوە نرابوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییەوە، هۆگر محەمەد ئەمین دوو ڕۆژ لەمەوبەر كاتێك هاوژینەكەی لە خەوی بەیانی هەڵساوە دەبینێت ناوبراو لە ماڵ نەبووە كە دوای ئاگاداركردنەوەی هێزە ئەمنییەكان و گەڕانێكی زۆر ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، تەرمەكەی لە گوندی گەڵوەزی لە ژێر پردێك بە كوژراوی دۆزرایەوە كە ئاسەواری فیشەك بە ناوچەوانییەوە بووە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، كوژراوەكە باوكی چوار منداڵە و لە بنەڕەتدا خەڵكی دیبەگەی سنووری پارێزگای هەولێرە و ماوەی ساڵێكە لە سنووری ناحیەی پردێ نیشتەجێیە و هێزە ئەمنییەكانیش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد کەرکوکی:کێشەی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەرکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، “کێشەی زیاتر لە 500 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکرا”. د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی…
Total
0
Share