نوێنەری نانەواخانەكان: حكومەت ئارد و سووتەمەنی دابین نەكردووە

نوێنەری نانەواخانە و سەموونخانەكانی سلێمانی بەم دۆخەی ئێستا هەرزانكردنی نان و سەموون بە ئەستەم ناودەبات و داواكارییەكان بۆ هەرزانكردن دەخاتەڕوو.

سەلاح ساڵح، نوێنەری نانەواخانە و سەموونخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا بەهیچ جۆرێك لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانی و چاودێریی بازرگانییەوە ئاگادارنەكراونەتەوە كە نرخەكان بەوجۆرەی بڕیاردراوە بگۆڕن.

وتیشی، “حكومەت هیچ شتێكیان بۆ دابین نەكردووین، نە ئارد و نە سووتەمەنی، بەو ئارد و سووتەمەنیەی ئێستا لە بازاڕدا دەیكڕین ناتوانین 10 نان بە كێشی 100 گرام بدەین بە هەزار دینار”.

خۆ ناكرێت خاوەن سەموونخانە و نانەواخانە لە گیرفانی خۆی زەرەر بدات و شت هەرزان بكات، سەلاح ساڵح وای وت.

باسی لەوەشكرد، دەبێت حكومەت ئەركەكە بخاتە ئەستۆی خۆی، ئارد هەرزان بكات و سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیكراو بداتە سەموونخانە و نانەواخانەكان تا ببێتەهۆی هەرزانكردنی نرخ.

نوێنەری سەموونخانە و نانەواخانەكان ئاماژەی بەوەشدا، تەنها كارەبا هەرزان كراوە، بەڵام ئەویش نییە، بەڵكو دەبێت پشت بە مۆلیدە ببەستن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەوڵی سەرخستنی لێکتێگەیشتن بدرێت بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆکوەزیرانی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: ئەو دوو چەکدارەی تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کرد دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوو چەکدارەی هەڵیانکوتایە سەر بنکەی پۆلیسی چوارچرا، دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share