شەبەح و بێفڕۆكەوانە.. ئەمریكا دروستكردنی فڕۆكەیەكی نوێ ئاشكرادەكات

فڕۆكەی (B21)

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تایبەتمەندیی فڕۆكەیەكی ستراتیژیی شەبەحی نوێی بەناوی (B21) ئاشكراكرد كە دەتوانرێت بێفڕۆكەوان ئاراستەبكرێت، جگە لەوەی دەتوانێت لێدانی ئەتۆمی لە دوورمەودا ئەنجامبدات، سەرەڕای بۆمبەكانی دیكە.

وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكە پلانیداوە لانیكەم 100 فڕۆكەی لەو جۆرە بەدەستبهێنێت، كە لەلایەن گروپی پیشەسازیی نۆرسروب گرومان-ەوە دروستدەكرێت.

بڕیارە ساڵی داهاتوو بۆ یەكەمجار فڕۆكەكە بچێتە ئاسمان.

فڕۆكەكە كە چاوەڕوان دەكرێت تێچووی هەر دانەیەكی بگاتە نزیكەی 700 ملیۆن دۆلار، یەكەمی لەو جۆرەیە كە سوپای ئەمریكا چەندین دەیەیە داوای دەكات و، پێشبینی دەكرێت بە پلەبەندی جێگەی هەردوو فڕۆكەی جۆری (B1 و B2) بگرێتەوە كە یەكەم كارپێكردنیان دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی سارد.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دوو وەزیری کورد دەدات

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: یەکسانی جێندەری ئابوریی جیهان بە بڕی 12 تریلیۆن دۆلار دەبوژێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاى تویته‌ر كێشه‌ى وه‌ستانى تۆڕه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركرد

كۆمپانیای تویته‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیه‌وه‌ بۆماوه‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕاگیراوه‌، به‌ڵام لە ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه‌ ده‌توانن به‌كاری…
Total
0
Share