داهاتی مانگێكی نەوتی عێراق ئاشكراكرا

لە مانگی رابردوودا، داهاتی فرۆشتنی نەوت زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە و هەر بەرمیلێكی بە نزیكەی 82.5 دۆلار فرۆشراوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی نەوت، مانگی تشرینی دووەمی رابردوو عێراق 99 ملیۆن و 867 هەزار و 946 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، داهاتەكەشی هەشت ملیار و 231 ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوت دەڵێت، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك لە نەوتی خاو 82.417 دۆلار بووە، زۆربەی نەوتی فرۆشراو لە ناوەڕاست و باشوورەوە هەناردەكراوە و بڕەكەی 97 ملیۆن و 204 هەزار و 696 بەرمیل بووە، كۆی ئەو نەوتەی لە كەركوكەوە هەناردەی دەرەوە كراوە دوو ملیۆن و 363 هەزار و 20 بەرمیل بووە، هەناردەی رۆژانەش سێ ملیۆن و 329 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران: وەک شوێنگرەوەی ئۆکرانیا لە ئەرمینیاوە کاڵا هاوردە دەکەین

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا سەبارەت بە پەیوەندییە بازرگانییەکان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن…
Total
0
Share