لە گەشتێکی قوتابخانەدا ژمارەیەک خوێندکار برینداربوون

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی جۆلانەیەکدا لە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای بەسرە حەوت خوێندکار برینداربوون.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە خوێندکارانی خوێندنگەیەکی قەزای قرنەی باکووری پارێزگای بەسەرە بە گەشتێک چوونەتە یەکێک لە پارکەکان، بەڵام لە کاتی یاریکردندا یەکێک لە جۆلانەکان کەوتووەتە خوارەوە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “لە ئەنجامی رووداوەکەدا حەوت منداڵ برینداربوون کە رێژەی برینەکانیان جیاوازە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە”.

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەکە هۆکاری سەرەکی رووداوەکەیان ئاشکرانەکردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لە پارێزگای دیوانییە، بەهۆی هەرەسهێنانی ئاوەڕۆی خوێندنگەیەكەوە، 16 خوێندكار برینداربوون و گەیەندران بە نەخۆشخانە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ئایدزە، لە هەرێمی کوردستان لەمساڵدا 54 حاڵەت تۆمارکراون

بابەتی دواتر

داهاتی مانگێكی نەوتی عێراق ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە

جارێكی خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێكردەوە و هێزە ئەمنییەكان بە گولە ڕوبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە. ئەمڕۆ هەینی 5ی شوبات، خۆپیشاندەرانی…
Total
0
Share