بەهۆی لێچوونی غازەوە مۆتێلێك لە سلێمانی داخرا

بەهۆی نەپشكنینی سیستمی غازەكەی و لێچوونەوە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی مۆتێلێكیان داخست.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە لە زاری رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، “دوای ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە بە هەبوونی لیكی غاز لە سیستمەكەیان و دوای سەردانی تیمەكان دەركەوت كە سیستمی غازی مۆتێلێك كە لێچوونی هەبووە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی مۆتێلەكە چۆڵكرا و لیژنەكانی قائیمقامیەت مۆتێلەكەیان لە گەڕەكی عەقاری داخست.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی وتیشی، “بۆ بەرگرتن لە روودانی كارەساتێكی نەخوازراو پێویستە شەش مانگ جارێك سیستمی غاز پشكنینی بۆ بكرێت و لە كاتی هەبوونی كەموكورتیدا چارەسەربكرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە پێناو پاراستنی هاوڵاتییان و میوانانی مۆتێلەكە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی مۆتێلەكە داخراوە تا ئەو كاتەی دڵنیایی تەواو لە سیستمەكەی دەدات و دواتر دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا

هاتوچۆی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی و مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share