فەرمانگەی ئاوی سلێمانی: دابەشكردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی هۆكاری دابەشنەكردنی ئاو بۆ چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی لە چەند ڕۆژی رابردوودا ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە، “لە ئەمڕۆوە پێدانی ئاو بەپێی ئەو بەرنامەی دانراوە ئاسایی بووەتەوە”.

بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە كە بارانی بەلێزمە بووە و قوڕ و لیتەی چەند شوێنێك ئاوەكەی لێڵ كردووە تا ڕادەیەك ئەو ئاوەی دەچێتە وێستگەی تایبەت بە وەرگرەكان بۆ دابینكردنی ئاو بە هاوڵاتییان ئاوەكەی لێڵ بوو هەر بەو هۆیەوە دابەشكردنی ئاو بۆ ماوەی سێ رۆژ راگیرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئەمڕۆوە دابەشكردنی ئاو بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی ئاسایی بووەتەوە و بەپێی ئەو بەرنامەی دانراوە ئاو دەگەیەندرێتە سەرجەم گەڕەكەكان.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی روونكردنەوەی زیاتریدا و وتیشی، “بارانبارینی ئەمڕۆ تا ڕادەیەك لێزمە باران نەبووە و بە شێوەی پچڕپچڕ بووە كە دابەشكردنی ئاو بۆ ماڵان ڕاناگیرێت”.

بابەتی پێشتر

هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆ بۆ 10% دابەزی

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: پارتی بە قسە و لەبەرچاوی خەڵك لەگەڵ هەڵبژاردندان بە كردەوە نایەنە پێشەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەو پێشنیازەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان كردبووی پارتی رەتیكردووەتەوە و دەشڵێت، “پارتی…
Total
0
Share