(ڤیدیۆ) ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌ندا له‌ کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م بۆ قۆناغی (16) سه‌رکه‌وتن

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی سێیه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌ندا به‌ پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌م سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی (16) به‌ده‌ستهێنا.

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ‌له‌ یاریگای (استاد 974) سێیه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر پۆڵه‌ندا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی “سه‌ماکه‌رانی تانگۆ” کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی ئه‌رجه‌نتین له‌ خوله‌که‌کانی 47، 68 له‌لایه‌ن ئه‌لێکس ماکالیسته‌ر و جولیان ئالڤارێزه‌وه‌ تۆمارکران.

له‌ یارییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌کسیک به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێک له‌ هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه‌ی برده‌وه‌.

گۆڵه‌کانی مه‌کسیک‌ له‌ خوله‌که‌کانی 47، 52 له‌لایه‌ن هێنری مارتن، لویس چاڤێزه‌وه‌‌‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی سعوودیه‌ له‌ خوله‌کی 96 له‌لایه‌ن سالم ئه‌لده‌وسرییه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی کۆتا ئه‌نجامی کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ و پۆڵه‌ندا‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی چوار خاڵ به‌ پله‌کانی یه‌که‌م و دووه‌م بۆ قۆناغی (16)ی مۆندیالی قه‌ته‌ر سه‌رکه‌وتن، هه‌ڵبژارده‌کانی سعوودیه‌ و مه‌کسیک-یش ماڵئاواییان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌که‌ کرد.

له‌ قۆناغی (16)دا پۆڵه‌ندا ڕووبه‌ڕووی فه‌ره‌نسا ده‌بێته‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌رامبه‌ر به‌ ئوسترالیا یاری ده‌کات.

بابەتی پێشتر

بەهۆی لێچوونی غازەوە مۆتێلێك لە سلێمانی داخرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی رێکاری نوێی سەبارەت بە کۆرۆنا دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای ئەرجەنتین، بەڕازیل-یش بۆ ماڵەوە

دوای ماڵئاواییکردنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی لاوان، هەڵبژاردەی لاوانی بەڕازیلی-یش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد. هەڵبژاردەی لاوانی بەڕازیل لە…
Total
0
Share