بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هۆكاری سووتانی تانكەر و بازگەكەی گرێزە ئاشكرادەكات كە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
دیاكۆ عومەر فتاح، موقەدەمی هاتوچۆ بە پەیجی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاند، پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رووداوێكی هاتوچۆ دا لە بازگەی نوێی گرێزە كە تانكەرێكی بیانی لە ئەنجامی مەقەستكردن خۆی كێشاوە بە پایەكانی بازگەكەدا و ئاگریگرت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، رووداوەكە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمە بۆ جاری دووەمە لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا رووداوێكی هاتوچۆ لە هەمان شوێندا رووبدات.