ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی دووه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی ئینگلته‌را و ئه‌مریکا به پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌م سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی (16) به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له یاریگای (استاد احمد بن علی) سێیه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر وێڵز ئه‌نجامدا، یارییه‌که به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی گاریس ساوسگه‌یت کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی ئینگلته‌را له خوله‌که‌کانی 50، 52، 68 له‌لایه‌ن مارکۆس ڕاشفۆرد (دوو گۆڵ)، فیڵ فۆدینه‌وه تۆمارکران.
له یارییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکا به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی برده‌وه.
گۆڵه‌که‌ی ئه‌مریکا له خوله‌کی 38 له‌لایه‌ن کریستیان پولیسیچهوه تۆمارکرا.
به‌پێی کۆتا ئه‌نجامی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به کۆکردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ و ئه‌مریکا به کۆکردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ به پله‌کانی یه‌که‌م و دووه‌م بۆ قۆناغی (16)ی مۆندیالی قه‌ته‌ر سه‌رکه‌وتن، هه‌ڵبژارده‌کانی ئێران و وێڵز-یش ماڵئاواییان له پاڵه‌وانێتییه‌که کرد.
له قۆناغی (16)دا ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی سه‌نیگال ده‌بێته‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکا یاری ده‌کات.