وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژمارەیەک بەرپرسی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە

عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق ژمارەیەک گۆڕانکاریی لە پۆستە باڵاکانی وەزارەتەکەیدا ئەنجامدا و بەرپرسەکانی لە کارەکانیان دوورخستەوە.

گۆڕانکارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ هەریەکە لە، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پۆلیس، فەرماندەی پاسەوانانی سنوور و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی گرتووەتەوە.

بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان، لیوا ماهیر نەجم بووە بە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری لە شوێنی فەریق ئەحمەد ئەبو رەغیف، هەروەها لیوا حەمید مەجید حەمید بووە بە بەڕێوەبەری رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، محەمەد سوکەر بووە بە فەرماندەی پاسەوانانی سنوور و عادڵ خالیدی وەک بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پۆلیس راسپێردراوە.

 

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح وەڵامی پەرلەمانتارێكی پارتی دەداتەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: زیرەكیی دەستكرد 31 ملیۆن ماددە كە هێشتا بوونیان نییە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئۆتۆمبێل دروستدەكات

عێراق پلانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی هەیە و دەیەوێت بە نرخێكی “هەرزان” بیفرۆشێت. “چەندین بیرۆكە هەن بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، یەكێكیان…
Total
0
Share