تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئاوڵەی مەیمونەوە بڕیاریدا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی ناوی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمونەوە بڕیاریدا و بەپێی دوایین بەدواداچوونی رێکخراوەکە ناوی نەخۆشییەکە دەگۆڕدرێت بۆ “ئێم پۆکس” وەک هاومانا یان شوێنگرەوەی ناوی “ئاوڵەی مەیمون”، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەک سکاڵا کرا لەبارەی ئەوەی ناوەکەی ئێستای جۆرێکە لە دەمارگیری و عەیبەیە بۆ جیهان.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، “دەکرێت هەردوو ناوەکە بۆ ماوەی ساڵێک بەکاربهێنرێت لەپێناو نەهێشتنی ناوی یەکەم بەشێوەیەکی پلە بە پلە”.

پێشتر ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕوێژێکی گشتیی سەبارەت بە پێشنیازەکان بۆ ناوێکی نوێی نەخۆشییەکە دەستپێکرد، لەوکاتەدا زیاتر لە 200 پێشنیاز بۆ ناوێکی دیکەی نەخۆشییەکە خرایەڕوو.

رێکخراوەکە دەڵێت، زانایانی جیهان رێککەوتن لەسەر ناوی “ئێم پۆکس” بە لەبەرچاوگرتنی هۆکارە زانستی و تەندروستییەکانی نەخۆشییەکە لەگەڵ ئاسانیی بەکارهێنانی ناوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى تەندروستى: حاڵەتێکى دیکەى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکرا

وەزارەتى تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنى حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون رادەگەیەنێت. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تووشبووەکە پیاوێکی دانیشتووی…
Total
0
Share