بەم رێگایە خۆت لە چەوری سەر جگەر رزگاربکە

هەرچەندە بوونی چەوری لەسەر جگەر یەکێک نییە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، بەڵام ئەگەر رێگای دروست بۆ چارەسەرکردنی نەدۆزرێتەوە کاریگەرییەکانی بۆ ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە و رزگاربوونی لێی قورس دەبێت.

شارەزایانی بواری تەندروستیی دەڵێن، شێوازی ژیان و سیستمی خۆراک هۆکاری سەرەکین بە تووشبوون بە چەوری سەر جگەر.

بوونی خواردنەوەی گازی و وزەبەخش و کهولییەکان، خواردنی چەور و خێرا، زیادەڕەویکردن لە خواردنی شەکردا، بەشێکن لە رێگاکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکە.

لەگەڵ ئەوەی پزیشکان جەخت لە پارێزیی خۆراک و بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت و وەرزش دەکەنەوە بۆ رزگاربوون لێی، بەڵام دەکرێت رێگایەکی سروشتیش هەبێت، کە شەربەتی چەوەندەر یەکێک لەوانەیە.

ئەو کەسانەی چەوری سەر جگەریان هەیە دەتوانن رۆژانە یەک پەرداخ لە شەربەتی چەوەندەری سروشتی بخۆنەوە و لەو كێشە تەندروستییە رزگاریان بێت.

چەوەندەر دەوڵەمەندە بە ماددەکانی بیتالین و نترات کە تایبەتمەندی دژەبەکتریان هەیە و دژی هەوکردنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکی ژاپۆنی: فشاری دەروونی دایک لە کاتی دووگیانیدا کێشە بۆ منداڵەکەی درووستدەکات

توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی زانکۆی تۆتۆری ژاپۆنییەوە ئەنجامدراوە، دەریخستووە ئەو فشارە دەروونییەی دایک لە کاتی دووگیانیدا بەرکەوتەی لەگەڵی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون

تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لەمانگێكدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بۆ نەخۆشییەکانی چاو بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share