بڕیارێكی نوێ لەبارەی دەرماڵەوە درا

لەبارەی دەرماڵەی فەرمانبەران، كارمەندان و ئەفسەرانی هاتوچۆوە بڕیارێكی نوێ درا و وردەكارییەكەی بڵاوكرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، لە نووسراوێكدا بڕیارێكی نوێی لەبارەی دەرماڵەی خێزان و منداڵی فەرمانبەران، كارمەندان و ئەفسەرانی هاتوچۆوە ئاشكراكردووە و بەپێی نووسراوەكە، فەرمانبەران، ئەفسەران و كارمەندان ئاگاداركراونەتەوە كە ئەو منداڵانەی كە رەگەزی (مێ)ن و 18 ساڵیان تەواوكردووە، دەبێت بەڵگەنامەی دادنووس بهێنن، بۆ سەلماندنی ئەوەی كە شوویان نەكردووە”.

نووسراوەكەی هاتوچۆی هەرێم دەڵێت، “جگە لە پشتگیریی دادنووس، هیچ جۆرە پشتگیرییەكی موختار یان شارەوانی وەرناگیرێت” و بەپێی زانیارییەكان، ئەو كارمەند و ئەفسەرانەی بەڵگەنامەی دادنووس نەبەن، دەرماڵەی منداڵیان نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەزای دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بارهەڵگرێک وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینەکەی برینداربوون. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخاندا هاتووە،…
Total
0
Share