پۆلیسی گەرمیان: لە مزگەوتی تەقوای کەلار کەسێک کـ.ـوژرا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند، لە مزگەوتی تەقوای کەلار کەسێک کوژرا.

سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند، ئەمشەو لەناو مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار تـ.ـەقە لە هاوڵاتییەک کرا بەناوی کەرەم ئیبراهیم ڕەمەزان، لە دایکبووی 1963 بەسەختی بـ.ـریندار بوو پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شـ.ـەهید هەژار گیـ.ـانیلەدەستدا.

دەشڵێت، پۆلیس زانیاری هەیە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە تۆمەتبار ناسراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا مەفرەزە و لێكۆڵەرانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، پۆلیس سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییە و لە هەوڵی دەستگیردنی ئەنجامدەری تاوانەکەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share