(ڤیدیۆ) پۆرتوگال به‌ دوو گۆڵی فێرناندێز قۆناغی (16)ی مسۆگه‌رکرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئورۆگوای تۆمارکرد.

هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال ‌له‌ یاریگای (استاد لوسیل) دووه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئورۆگوای ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی فێرناندۆ سانتۆس کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی پۆرتوگال له‌ خوله‌که‌کانی 54 و 90 له‌لایه‌ن برونۆ فێرناندێزه‌وه‌‌‌‌ تۆمارکران، به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی پۆرتوگالییه‌کان توانیان باڵاده‌ستی نیشانبده‌ن، به‌ڵام له‌ کۆتاییه‌کانی تایمی دووه‌مدا ئورۆگوای به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له‌ تۆمارکردنی گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ پله‌ی یه‌که‌می گرووپی هه‌شته‌م و سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی (16) مسۆگه‌رکرد، له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی ئورۆگوای به‌ خاڵێکه‌وه‌ چووه کۆتا‌ پله‌ی گرووپه‌که‌، له‌ هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی گانا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ دووه‌مه‌ و کۆریا به‌ خاڵێکه‌وه‌ ده‌چێته‌ پله‌ی سێیه‌م.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی کۆبوونەوەی لوتکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت راگەیەندرا

بابەتی دواتر

بە فەرمی.. ستافی کارگێڕیی یوڤانتۆس دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدانێکی قورس بەر پۆرتوگال کەوت

بەرگریکاری باڵی چەپی پۆرتوگال، نونۆ مێندێش دووچاری پێکانێکی قورس بووە و تەواوی یارییەکانی داهاتووی پۆرتوگال لە مۆندیال لەدەستدەدات.…
Total
0
Share