بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سودانی و حەلبووسی تەواوکردنی بەرنامەی حکومەتی عێراق تاوتوێدەكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ سودانی و حەلبووسی و سەركردەكانی عێراقدا كۆدەبێتەوە و تەواوکردنی بەرنامەی حکومەتی نوێ تاوتوێدەكەن.

بە میوانداریی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماڵی مام لە بەغداد ئێوارەی ئەمڕۆ ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشھاتە ئەمنییەکان و تەواوکردنی بەرنامەی حکومەتی نوێ و چەند پرسێکی تری گرنگی پەیوەست بە دۆخی وڵات .

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر چوار ئاست و پرسی گرنگی سیاسی، لایەنەکان گفتوگۆدەکەن لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێ و پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان، یاسای ھەڵبژاردن، لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق و مەترسییە ئەمنییەکانی پەیوەست بە سنووری تورکیا و کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دوای پەیامەكەی سەدر هاوپەیمانێتییەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێكهێنانی حكومەت لەلایەن چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان یەكێكە لە بژاردەكان و…
Total
0
Share