بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە، كاردانەوەی دەیان ملیۆن كەسی لێكەوتووەتەوە، لێرەوە بزانە هۆكارەكەی چییە؟
دوو كچ لای دەستشۆری نزیك سەرئاوی مۆڵێكەوە سەرگەرمی خوێندنی وانەی رۆژانەیانن. بەپێی زانیارییەكان، دایكیان كارمەندی پاككەرەوەیە لە مۆڵێكی قاهیرەی پایتەختی میسر، رۆژانە كچەكانی لەگەڵ خۆیدا دەبات بۆ شوێنی كارەكەی و ناوبەناو بەدەم كاركردنەوە، وەڵامی پرسیارەكانیان دەداتەوە و لە شیتەڵكردنی هاوكێشەی وانەكاندا هاوكارییان دەكات.
بڵاوبوونەوەی وێنەكە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە و بووەتە یەكێك لە بەربڵاوترین بابەتەكانی رۆژ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا.