چینییەكان داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك دەكەن

خۆپیشاندان لە چین بەردەوامە، هەزاران كەس دژی سیاسەتی كەرەنتینكردن چوونەتە سەرشەقامەكان و داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی وڵاتەكەیان دەكەن.

حكومەتی چین سیاسەتی “سفر كۆڤید” پەیڕەودەكات و دەیەوێت لە رێگەی سەپاندنی كەرەنتینەوە، رێژەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بۆ هیچ داببەزێنێت، ئەوەش خەڵكی ئەو وڵاتەی تووڕەكردووە.

رێكارەكانی حكومەتی چین بۆ بنەبڕكردنی پەتای كۆرۆنا هێندە توندن، هاوڵاتییان دەبێت بە شێوەی نیمچە رۆژانە پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی بتوانن بچنە شوێنە گشتییەكان. لەگەڵ دەستنیشانكردنی تووشبوونی هەر كەسێكیشدا، دەبێت خۆی كەرەنتین بكات و تەنانەت كامپی تایبەت بۆ تووشبووان دیاریكراوە.

بەشێك لە خەڵكی چین، بێزار و تووڕەن لەو رێكارانە و بە هۆكار بۆ پەكخستنی ژیانی ئاساییان لێیدەڕوانن و هەزاران كەسیان خۆپیشاندان دەكەن، ئێستا دروشمی خۆپیشاندەران گەیشتووەتە رادەی داواكردنی دەستلەكاركێشانەوەی شی جینبینگ سەرۆكی وڵاتەكەیان، بارگرژییەك كە لێكەوتەی ئابوریی لەسەر چین هەیە و ئەمڕۆ دووشەممە پشكەكانی بازاڕی هۆنگ كۆنگ بە رێژەی 3% پاشەكشەیانكرد.

بابەتی پێشتر

دوایین بڕیار لەبارەی "داخستن"ـی مەرزی باشماخەوە

بابەتی دواتر

کورسییەکی گەڕۆک بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە فەرمان لە مێشکەوە وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share