ئەو كەشتییەی لە نۆكەندی سوێس گیری خوارد دەبێت 900 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بدات

دادگای ئیسماعیلیە بڕیاریدا، كەشتی ئێڤەر گرین بڕی 900 ملیۆن دۆلار وەك قەرەبوو بە دەستەی نۆكەندی سوێس بدات، لەبەرامبەر گیر خواردنی لە نۆكەندەكە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی “شروق”ی مسری، ئەمرۆ سێشەممە 13ی نیسان، دادگای ئابوریی ئیسماعیلیە بڕیاریداوە، كەشتیی ئێڤەر گرین لەو شوێنەی وەستاوە دەستی بەسەردا بگیرێت و ڕێگەی نەدرێت بڕوات تا ئەو كاتەی بڕی 900 ملیۆن دۆلار وەك قەرەبوو دەدات بە دەستەی نۆكەندی سوێس.

ئەو قەرەبووە لەپای ئەو زیانەیە كە بەهۆی گیرخواردنی كەشتییەكەوە، بەر نۆكەندەكە كەوتووە.

لەو پارە، بڕیارە شایستە داراییەكانی ڕێوشوێنەكانی ڕزگاركردن و چاككردنەوە بدرێت كە تیمەكانی دەستەی نۆكەندی سوێس پیشكەشی كردوون.

لە مانگی ئازاردا، كەشتیی ئێڤەر گرین، لە نۆكەندی سوێس كەوتە سەرلا و گیری خوارد، پاش شەش ڕۆژ توانرا كەشتییەكە دەرباز بكرێت و جوڵە بگەڕێتەوە بۆ نۆكەندەكە.

بابەتی پێشتر

لەڕێی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە دەیان ملیۆن دۆلار بۆ هەڵبژاردنی عێراق تەرخان كراوە

بابەتی دواتر

جنۆکەکان لە لیستی گوندەکانی چەمچەماڵدا دەرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share