بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە.
لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق، هەرێم و ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان و یەكڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەكی گەش بۆ هاوڵاتییان.
چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو و هەردوولا جەختیان لە زاڵبوون بەسەر كێشەكان كردەوە، بۆ ئەمەش دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە بكرێنە پێوەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.