رۆژێك پشوو لە هەولێر راگەیەندرا

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی دەوامی سبەینێی خوێندكاران و پشووەوە بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا كە ئەمشەو بڵاویكردەوە، راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاشكرایكرد، سبەینێ شەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی لە پارێزگای هەولێر پشوو دەبێت.

جگە لە خوێندنگەكان، سبەینێ لە پەیمانگەکانی پێنج ساڵیی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر دەكرێت بە پشوو، وەك راگەیەندراوەكە ئاماژەی بۆ كردووە و دەڵێت، ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە (247) لە 7ی 6ی 2022 و هۆشدارییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پارێزگاری هەولێر بڕیاریداوە دەوامی سبەینێ لە ناوەندەكانی خوێندن لە هەولێر بكرێت بە پشوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
Total
0
Share