(ڤیدیۆ) سویسرا سێ خاڵی لە کامیرۆن داماڵی

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی سویسرا ‏بردنەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی کامیرۆن تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە (استاد الجنوب) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەڵبژاردەی سویسرا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەرامبەر کامیرۆن تۆمار کرد.‏

گۆڵەکەی سویسرا لە خولەکی 48 لەلایەن بریل ئیمبۆلۆ-وە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، سویسرا بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەی یەکەمی  کۆمەڵەی حەوتەم، لە هەمان کۆمەڵەدا هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و سڕبیا ئەمشەو کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە.

بابەتی پێشتر

مووچەی لیوای 20ی پێشمەرگە لە بودجەی عێراقدا جێگیركرا

بابەتی دواتر

بێکهام، مانچستەر یونایتد دەکڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share