سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیەك بۆ كارئاسانی مامەڵەی پیشەیی دوكاندار و پیشەوەران و كەمكردنەوەی ڕۆتینیات و مامەڵەی نوێكردنەوەی مۆڵەت لە بەرژەوەندیی دوكاندار وپیشەوەران بەرێَوەچوو.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی موڵكایەتی و بە كرێدان سازدا كە كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە كارئاسانی بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی پیشەیی دوكاندار و پیشەوەرانی و كەمكردنەوەی ڕێژەیەكی زۆر لە ڕۆتینیات مامەڵە و نوێكردنەوەی مۆڵەت و ئەنجامدانی كارەكانیان.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی گرتنەبەری میكانزیمی دروستیی كاركردن كرا لە بەرژەوەندیی دوكاندار و پیشەوەران دا.