قوباد تاڵەبانی: دھۆک ھاوخەمتین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، هاوخەمیی بۆ قوربانییانی رووداوی تەقینەوەی غاز لە دهۆک و كەسوكاریان دەردەبڕێت.

لە پەیامێكدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “هێشتا برینی کارەساتەکەی سلێمانیمان لە دڵە و بەداخەوە ئەمجارە کارەساتی تەقینەوەی غاز لە دهۆکی هاتەسەر، کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی چەند کەسێک و برینداربوونی ژمارەیەکی تر”.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران نووسیویەتی، “بەهەشت شوێنی کۆچکردووان بێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی ئەم رووداوە ناخهەژێنە دەخوازم.. دھۆک ھاوخەمتین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئووف: هەر مامۆستایەکی گرێبەست مانگانە 50 هەزار دینار لە مووچەکەی دەبڕدرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی لێبڕینی مووچەوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت، “جێگای قبوڵکردن نییە”. عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی…
Total
0
Share