چیرۆكی ئەو كچەی خۆشەویستەكەی رفاندی و دەستدرێژیی كردەسەر

كچێك لە لایەن “خۆشەویستەكەی”ـەوە فریودەدرێت و دوای رفاندنی، دوو كەس دەستدرێژیی دەكەنەسەر و پارە و زێڕی لێدەدزن.

هێزەكانی پۆلیس وردەكاریی چیرۆكەكەیان ئاشكراكرد و دەڵێن، “كچێك لە بابل هەڵاتووە، 15 ملیۆن دینار و بە بەهای چەندین ملیۆن دینار خشڵ و زێڕی كەسوكارەكەی بردووە و دوای خۆشەویستەكەی كەوتووە بۆ شاری نەجەف”.

كچ و كوڕەكە بە تەلەفۆن رێككەوتوون، دواتر شۆفێرێكی نەجەفی كچەكەی لە پارێزگای بابلەوە بردووە بۆ نەجەف، لەگەڵ گەیشتنیدا، چیرۆكی خۆشەویستییەكە گۆڕاوە بۆ رفاندن و “خۆشەویستەكەی” و كوڕێكی دیكە چەندین جار دەستدرێژیی سێكسییان كردووەتەسەر كچەكە و پارە و زێڕەكانیان بردووە، وەك پۆلیس ئاشكرایكردووە.

پۆلیسی نەجەف دەڵێت، هێزێكیان كچەكەیان رزگاركردووە و یەكێك لە رفێنەرەكانیان دەستگیركردووە، بەڵام دووەمیان بەرەو كەركوك هەڵاتووە و بە دوایدا دەگەڕێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت یاساشکێنی بکات دەبێت یاسای بەسەردا بچەسپێندرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای موخابەراتی عێراق کرد.…
Total
0
Share