سبەینێ نەوتی سپی لە ڕانیە، حاجیاوا و چوارقوڕنە دابەشدەكرێت كە بە پسووڵەی ژمارە سێ نەوت دەدرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “هاوڵاتییانی قەزlكانی ڕانیە و حاجیاوا و ناحیەی چوارقوڕنە ئاگاداردەكەینەوە نەوتی سپی دابەشدەكرێت كە بە پسووڵەی ژمارە سێ نەوت دەدرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییان لە چوارقوڕنە و حاجیاوا ئاگاداردەكەینەوە ڕۆژی یەكشەممە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێدەكات و نەوت بە پسووڵەی ژمارە سێ دەدرێت و دوای تەواوبوونی وەرگرتنی نەوتی پسووڵەی ژمارە سێ نەوتی ناحیەكانی سەركەپكان و بێتواتە بە پسووڵەی ژمارە چوار دابەشدەكرێت و داوا لەو هاوڵاتییانە دەكەین بە پسووڵەی ژمارە سێ نەوتیان وەرگرتووە سەرە نەگرن”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێویستە هاوڵاتییان (استنساخی) پێناسی باری كەسی یاخود كارتی نیشتیمانيی سەرۆكی خێزانی پێبێت لەگەڵ كارتی زیرەكی نەوتەكە.