لە هەولێر سواڵکەری ترافیکەکان دەستگیردەکرێن

بە فەرمانی پارێزگاری هەولێر، سواڵکەری ترافیکەکان و شوێنە گشتییەکان دەستگیردەکرێن.

بە فەرمانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەمەودوا رێگە بە دیاردەى سواڵکردن لە ترافیک، بازاڕ، بەردەم مزگەوتەکان و شوێنە گشتییەکانی هەولێر نادرێت.

لای خۆیەوە پارێزگارى هەولێر، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە بەگوێرەی رێنمایی و یاسا بەرکارەکان، رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ نەهێشتنی دیاردەى سواڵکردن لە شوێنە گشتییەكاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دادی عێراق: دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینگەی وەزیری داد دوورە لە ڕاستییەوە

وەزارەتی دادی عێراق، ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینگەی وەزیری داد دوورە لە ڕاستییەوە. فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share