وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد

تایبەت بە خوێندن و تاقیكردنەوەكانە

پاش بڕیارەكانی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ژمارەیەك بڕیاری نوێی تایبەت بە خوێندن و تاقیكردنەوە لە ناوەندەكانی خوێندندا دەركرد.

لە بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردەدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار دەریكردووە تیایدا هاتووە، پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی)، بەو شێوەی ئێستا خوێندنی خۆیان بەردەوامی پێدەدەن.

لە بەشێكی دیكەی بڕیارەكەدا هاتووە، قۆناغی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی تاوەکو 23ی ئازار پشوو وەردەگرن.

ئێوارەی ئەمڕۆ جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بڕیارەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و وتی، دەرگای خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستان لە سبەینێ پێنجشەممە 11ی ئازارەوە تا ڕۆژی 24ی ئازار دادەخرێن.

وتیشی، “ئەو بڕیارە پۆلەكانی یەكی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی لە خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە، بەڵام پۆلی 12ـی ئامادەیی خوێندنیان لەناو خوێندنگەكان بەردەوام دەبێت”.

دەقی بڕیارەكان:

1- پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە (حکومی – ناحکومی)، بەو شێوازەی ئێستای خوێندنی خۆیان بەردەوام دەبن.

2- قوتابخانە حکومییەکان (قۆناخی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی):

– ئەو قۆناغانەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی 20 نمرەی نوسینەكییان ئەنجامداوە، پشوو وەردەگرن تاوەکو 23ی ئازاری 2021.

– ئەو قۆناغانەی ئێستا لە هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی 20 نمرەدان، تەنها بۆ هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوە قوتابییان دەچنە قوتابخانە، واتە وانە ناخوێنن.

– ئەو قوتابخانانەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی 20 نمرەیان ئەنجامنەداوە و پێش جەژنی نەورۆز ئەنجامی نادەن، بۆیان دەبێتە پشوو، دەتوانن خشتەی تاقیکردنەوە بۆ پاش جەژنی نەورۆز دابنێن.

3- قوتابخانە ناحکومییەکان پابەند دەبن بەو ساڵنامەی تاقیکردنەوانەی کە بە نووسراوی ژمارە (2016) لە 2ی ئازاری 2021 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزمونەکانی وەزارەتی پەروەردە گشتاندنی پێ کراوە، ئەگەر هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی 20 نمرەی نووسینەکییان مابێت، پێویستە پێش جەژنی نەورۆز ئەنجامی بدەن و وانە ناخوێنن.

4- تاقیکردنەوەکانی بەرایی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەمان خشتەی خۆی بەردەوام دەبێت.

5- قوتابخانە نێودەوڵەتی و بیانییەکان بەگوێرەی ساڵنامەی خۆیان پشوویان دەبێت، ئەگەر تاقیکردنەوەیان مابێت، تەنها تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

6- قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، جگە لە تاقیکردنەوەکان، دەوامیان دەبێتە پشوو تاوەکو کۆتایی جەژنی نەورۆز.

7- ئەم فەرمانە لە ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 13ی ئازاری 2021ـەوە جێبەجێ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژە بۆ هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

چوارقوڕنە.. پیاوێك لەناو بازاڕ تەقە لە ژنەكەی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاندێكی هەرێم لە بەغدادە

شاندێكی حكومەتی هەرێم بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكانی نێوانیان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی گەیشتە بەغداد. فەرمانگەی میدیا و زانیاری…
زیاتر ببینە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران: جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكە بەردەوامە

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت،”جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكەوە بەردەوامە و تەواوی تیمەكانی پاككرنەوە…
زیاتر ببینە

19 پێشمەرگە ژەهراویبوون

لە بنكەی مەشقی پیادەی دهۆك، 19پێشمەرگە ژەهراویبوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون. ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی راگەیاندن و ھۆشیاریی وەزارەتی…
Total
0
Share