حەلبووسی: خۆپیشاندانی گەورە سەرهەڵدەدات

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشبینیدەكات خۆپیشاندان لە عێراق و چەندین وڵاتی عەرەبی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرهەڵبداتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، عێراق رووبەڕووی فشاری دەرەكیی جۆراوجۆر دەبێتەوە و بەهۆی سروشتە جیۆسیاسییەكەیەوە لە لایەن زلهێزانەوە گەمارۆدراوە.

حەلبووسی باسی لەو ئاڵنگارییانە كرد كە بەرۆكی جیهانیان گرتووە، لەوانە گۆڕانی ئاووهەوا، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای زەوی، گرفتی تەندروستی، كەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە و ئاودێری كە راستەوخۆ پەیوەستن بە ژیانی مرۆڤەكانەوە و بەرەنگاربوونەوەیان پێویستی بە هەماهەنگیی نێوان هەمووانە.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، ویستی گەلان بۆ ژیانێكی باشتر و ئازادیی بیروڕا، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان دێنێتەئاراوە كە رەنگە لە عێراق و وڵاتانی تری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا خۆپیشاندان بكرێت، “بۆیە پێویستە حكومەتەكان رێكاری پێشوەختە بگرنەبەر بۆ باشكردنی ژیانی گەلانیان”.

بابەتی پێشتر

رێبەر ئەحمەد: عێراق وڵاتێكی شكستخواردووە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: دایکانی ئیشکەر زیاتر هەست بە تاوان دەکەن بەرامبەر بە منداڵەکانیان بەراورد بە باوکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبوسی گەیشتە تاران

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە تاران و بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات. نوسینگەی ڕاگەیاندنی…
Total
0
Share