تەرمێكی دیكەی كۆچبەرانی بەلەمەكەی یۆنان دۆزرایەوە

تەرمێكی دیكەی كۆچبەرە قوربانییەكانی بەلەمەكەی یۆنان دۆزرایەوە و دەزگای لوتكەش دەڵێت، هێشتا 27 كۆچبەر بێسەروشوێنن.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، ژمارەی قوربانییانی رووداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی 1ی ئەم مانگەی یۆنان بۆ 29 كەس بەرزبووەوە.

رێكخراوەكە لە زاری حسێن حەمەساڵح-ی نوێنەریەوە ئاشكرایكرد، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەكێكی دیكە لە قوربانییان دۆزرایەوە كە تەرمی پیاوێكە و لە كەناراوەكانی ئێڤیا دۆزراوەتەوە، بەڵام ناسنامەی دیارنییە.

لەو رووداوەی بەلەمەكەدا تائێستا 12 كۆچبەر رزگاركراون، 27 كۆچبەریش بێسەروشوێنن، وەك ئەوەی دەزگای لوتكە ئاماژەی پێداوە.

بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 1ی تشرینی دووەم یەختێك بە 70 كۆچبەرەوە لە نزیك دوورگەی ئیڤیای یۆنان ژێرئاوکەوت. بەشێك لە قوربانییەكانی هاوڵاتی كورد بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەردانەكەی پزیشكیان جەختكردنەوەیە لەو پەیوەندییەی سەرۆك مام جەلال بناغەكەی داناوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی ئەو پەیوەندییە مێژووییە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەتی نوێی عێراق وەڵامدەرەوەی ویست و داواکارییەکانی هاوڵاتییان بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share