شوێنەواری دهۆک سکاڵا لەسەر کۆمپانیای (لێکزس) تۆماردەکات

بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک سکاڵا لەسەر کۆمپانیای (لێکزس)ـی ژاپۆنی تۆماردەکات و دەڵێت، ئەو کۆمپانیایە زێدەڕەویی کردووەتە سەر ناوچەیەکی شوێنەواریی و زیانی پێگەیاندووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سکاڵاکەیان لە داواکاریی گشتیی پارێزگاکە و دادگای شێخان تۆمارکردووە، بەهۆی ئەو “زێدەڕەوییەی” لەلایەن کۆمپانیای (لێکزس) کراوەتە سەر ناوچەیەکی شوێنەواریی لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەهۆیەوە زیان بەر شوێنەوارەکە کەوتووە.

بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەرای شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک دەڵێت، کۆمپانیاکە بەبێ ئاگاداریی ئەوان، ئەو بەربەستە گڵییەی حەرەمی ناوچەی قەدەغەکراوی ناوچەیەکی شوێنەواریان بەزاندووە و بوونەتە مایەی زیانگەیاندن بە شوێنەوارەکە.

دەشڵێت، “دەبێت کۆمپانیاکە ڕووبەڕووی توندترین سزا بکرێتەوە”.

کۆمپانیای لێکزس بۆ نمایشکردنی مۆدێلێکی ئۆتۆمبێل، چووەتە سنووری شارۆچکەی شێخان و لەسەر شوێنەواری کەناڵی جەروانە نمایشێکی کردووە و بڵاویکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت. سەرچاوەکە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیرە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی…
Total
0
Share