بەھۆی تەقینی پەمپێكی سپراوە پێنج كرێكاری ژینگەپارێز برینداربوون

بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك لە كارمەندانی ژینگەپارێز لە كاتی خاوێنكردنەوەی ڕێرەوێكی ئاوەڕۆ لە شەقڵاوە و دوای تەواوبوونی كارەكەیان ئاگرێكیان كردووەتەوە و لەنێو ئاگرەكەدا پەمپێكی سپرا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە پێنج كارمەندی ژینگەپارێز برینداربوون.

موحسین قەسرۆكەیی بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەك لە كارمەندانی ژینگەپارێز لە كاتی خاوێنكردنەوەی ڕێرەوێكی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی سابیراوا لە شەقڵاوە و دوای تەواوبوونی كارەكەیان ئاگرێكیان كردووەتەوە و پەمپێكی سپرا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە پێنج كارمەندی ژینگەپارێز برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا تەندروستی چوار لە بریندارەكان جێگیرە و یەكێك لە بریندارەكان بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، نەشتەرگەری بۆ بكرێت و لە نەخۆشخانە چاودێریی دۆخی تەندروستی دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: ئایات ئەدهەم کاندیدی یەکێتی لە لیستەکەی سودانی دەرچووە

کاندیدێکی یەکێتی لە لیستەکەی سودانی لە بەغداد دەنگی پێویستی بەدەستهێنا و دەرچوو. دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند،…
Total
0
Share