بۆ وەرزی زستان بەرهەمهێنانی كارەبا زیاددەكرێت

وەزیری كارەبای هەرێم سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەولێری كرد و ژمارەیەك بڕیاری نوێ دەركران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ئەمڕۆ پێنجشەممە، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای هەرێم   سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەولێری كرد و لەگەڵ بەڕێوەبەران و فەرمانگەكانی كارەبای هەولێردا كۆبووەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە ژمارەیەك بڕیار دەركران لەوانە:-

– بۆ وەرزی زستان بەرهەمهێنانی كارەبا زیاددەكرێت.

– هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بۆ سەر تۆڕەكانی كارەبا فراوانتر دەكرێت.

– جەخت لەسەر وەرگرتنی نرخی كارەبا كرایەوە.

– كار بۆ كەمكردنەوە و چارەسەری بار زۆری لەسەر تۆڕەكانی كارەبا دەكرێت.

– دوو وێستگەی مۆبایل بۆ پارێزگای هەولێر دابیندەكرێت.

– دەوامی دوانیوەڕوان تا كاتژمێر 5:00ی ئێوارە بۆ بەشی فرۆشتنی وزە دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share