وەزیری خوێندنی باڵا: 4100 هەلی کار بۆ دەرچووان ڕەخسێنراوە

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوود لە ڕێگەی سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار لە زانکۆکانی کوردستان، 4 هەزار و 100 هەلی کار لە ڕێگەی زانکۆکانەوە بۆ دەرچووان ڕەخسێنراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بە هەوڵی سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار، توانراوە هەلی کارکردن لە کەرتی تایبەت بۆ ئەو دەرچووانە بڕەخسێنرێت.

هاوکات بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە ساڵی 2023ـدا، 911 هەل، لە 2024ـدا 1288 هەل و لە ساڵی 2025ـدا 1901 هەلی کار ڕەخسێنراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: سـ.ـەدام زۆر ترسنۆك بوو تەنیا لە میدیا عێراقی و عەرەبیەكاندا وەك پاڵەوان ناسرابوو

‎کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، نووسیویەتی، ساڵ ساڵی كوردقڕانەكە بوو، كۆمەڵێك خوێندكاری هەڵەبجەیی بووین لە…
Total
0
Share