رەنگە زۆرجار تووشی ئەو حاڵەتە هاتبیت، بێ ئەوەی هیچ زەبرێک بەر جەستەت کەوتبێت پەڵەی شینی تێدا دروستبووە، شارەزایانی بواری پزیشکی چەند هۆکارێک بۆ ئەمە دیاری دەکەن.
د. تاتیانا شابۆڤالینکۆ و د. ئالێکسی جیتۆ، پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن ئاشکرایانکردووە، “بە گشتی چوار هۆکار بۆ دەرکەوتنی پەڵەی شین لەسەر جەستە هەن لەوانەش:
-بەکارهێنانی دەرمانەکانی روونکردنەوەی خوێن بەبێ راوێژی پزیشک، وەک حەبی ئەسپرین کە چەندین کاریگەری لاوەکی لێدەکەوێتەوە.
-نەخۆشییەکانی جگەر، کە ئەمەیان کاتێک روودەدات کە خوێنبەربوونی ژێر پێست رووبدات، بەڵام ئەم نیشانەیە بەتەنها بەس نییە بۆ نەخۆشییەکانی جگەر بەڵكو، سووربوونەوەی پێست و خوران و هەڵاوسان و کێشە لە ئاگایی بەشێکی دیکەن لە نیشانەکانی نەخۆشی پێست.
– نەخۆشییەکانی شەکرە و سووڕی خوێن و کێشەی خۆراک پەڵەی سەر پێست دروست دەکەن.
– دەرکەوتنی پەڵەی شینی سەر پێست یەکێکە لە نیشانەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن.