هۆشداری لە ئەنفلوەنزای سەگ دەدرێت

زانایان هۆشداریدەدەن لە ئەگەری گۆڕانی ئەنفلوەنزای سەگ بەجۆرێک کە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و ببێتە پەتایەکی بەربڵاو.

ڤایرۆسی ئەنفلوەنزای سەگ کە بە “H3N2” ناسراوە و بۆ یەکەمجار سەگێک لە ساڵی 2006دا تووشی ڤایرۆسەکە بوو.

زانایان باس لەوەدەکەن کە لەوکاتەوە تا ئێستا ڤایرۆسەکە بەردەوام خۆی دەگۆڕێت و ئێستا نزیکە لە ئەنفلوەنزای باڵندە و تووشی سییەکان دەبێت.

ئەوەی نوێیە لەبارەی “ئەنفلوەنزای سەگ” ئەوەیە توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ڤایرۆسەکە توانای ئەوەی هەیە باشتر وەرگرەکانی خانەکانی مرۆڤ بناسێتەوە.

ئەم پەرەسەندنە بەو مانایەیە کە ئەگەری هەیە ڤایرۆسەکە هەنگاوێک نزیکتر بێت لە تێپەڕاندنی ئەو بەربەستەی کە وایکرد رێگربێت لە گواستنەوەی بۆ مرۆڤ و جارێکی تر لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ.

توێژینەوەکە لە زانکۆی کشتوکاڵیی چین لە پەکین ئەنجامدراوە و شیکاریی بۆ پشکنینی زیاتر لە چوار هەزار سەگ کردووە، دەرکەوتووە کە ڤایرۆسەکە ئێستا نیشانەکانی توانای ناسینەوە و دووبارەبوونەوەی لە وەرگرەکانی خانەکانی مرۆڤدا نیشان دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی…
زیاتر ببینە

ترەمپ: کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوو دەستدەکەین بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی فایزەر

بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی یەکەم ئاشکرایانکرد کە ڕەزامەندییانداوە لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر،…
Total
0
Share