دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا خۆکاندیدکردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2024 راگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ لە وتارێکدا کە لە ماڵەکەی خۆی لە ویلایەتی فلۆریدا رایگەیاند، “لە پێناو گەڕاندنەوەی گەورەیی و هەیبەت بۆ ئەمریکا جارێکی دیکە خۆکاندید کردنەوەم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی رادەگەیەنم”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “هێشتا جیهان ئەو شکۆ راستەقینەیەی نەدیوە کە نەتەوەکەی ئێمە دەتوانێت بەدەسیبهێنێت”.
وتیشی، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە چوار ساڵی ئایندەدا ئەمریکا لە بایدن رزگاری نابێت، بۆیە منیش خۆم بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 کاندید دەکەم، بەڵام من ئەمە بۆ پێکەنین ناڵێم، بە گریانەوە ئەمە دەڵێم”.
هاوکات ترەمپ بەڵێنیشی دا، لە ئێستادا تا ساڵی 2024 بە شێوەیەک هەوڵ بدات کە پێشتر هیچ کەسێک کاری لەو شێوەیەی نەکردبێت.
لای خۆشیەوە لیژنەی هەڵبژاردنی فیدڕاڵی بەڵگەنامەی خۆ کاندید کردنەکەی دۆناڵد ترەمپی بڵاوکردەوە وەک پشتڕاستکردنەوەیەک بۆ قسەکانی.