ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا: لەگەڵ بەردەوامیی سزاکانی سەر ئێران ئەمریکا نەوتی لەو وڵاتەوە هاوردەکردووە

بەپێی ڕاگەیەندراوەکانی ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا، نەوتهەڵگرێکی بە قەبارەی 1.033 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانی هاوردەکردووە.

ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە مانگی ئازاردا نەوتهەڵگرێک بە قەبارەی 1.033 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانییەوە لەلایەن ئەمریکاوە هاوردەکراوە، لەگەڵئەوەی سزاکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران بەردەوامە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە لە ساڵی 1991ەوە ئەوە دووەم نەوتهەڵگری هاوشێوەیە کە ئەمریکا لە ئێرانەوە هاوردەی بکات.

ئەمریکا سزای بەسەر کەرتی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەپاند و ژمارەیەک ناوی لەڕێگەی چەند لیستێکەوە ڕاگەیاند و لەناویشیاندا وەزیری نەوتی ئێران سزادراوە.

لە مانگی ئەیلولی 2019دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزا بەسەر هەر وڵاتێکدا دەسەپێنێت کە مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات و نەوتی ئێران بکڕێت، ئەمەش دوای کشانەوەی ئیدارەکەی ترەمپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بابەتی پێشتر

موشەکەکانی ئەمڕۆی کەرکوک چین و توانا و مەودای ڕۆیشتنیان چەندە؟

بابەتی دواتر

ئاوابوونی خۆری نەتەنیاهۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share