دوای تێپەڕبوونی 44 ساڵ بەسەر تاوانێکدا، بنێشتێک تاوانبار دەستنیشان دەکات

دوای تێپەڕبوونی 44 ساڵ بەسەر روودانی رووداوێکی کوشتندا، لە رێگەی بنێشتێکەوە تواندرا بکوژەکە دەستنیشان بکرێت و پۆلیس دەستگیری کرد.

ئەم رووداوە لە ساڵی 1980  لە ویلایەتی ئۆریگنی ئەمریکا روویداوە، بەهۆی ئەوەی لە کاتی خۆیدا بەڵگەی پێویست نەبووە بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکە، کەیسەکە وەک کەیسێکی سارد ماوەتەوە کە دانەخراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی داواکاری گشتی ناوچەی مولتنۆما، رۆبەرت پلیمبتۆنی تەمەن 60 هەفتەی رابردوو لەلایەن پۆلیسەوە لەسەر رووداوەکە دەستگیرکرا و بە پلەی یەکەم تۆمەتبارکرا بە کوشتنی باربرا تاکەر کە خوێندکاری کۆلێژ بوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بنێشتەکە لە کاتی هێشتنەوەی لەژێر چاودێریدا سێ ساڵ بەر لە ئێستا لە زیندان فڕێیداوە و دوای هاوتاکردنی لەگەڵ ئەو دی ئێن ئەیەی لەسەر جەستەی کوژراوەکە هاوتاکراوە، دەرکەوتووە کە رۆبەرت لە پشت تاوانەکەوە بووە.

 

بابەتی پێشتر

نەجمەدین محەمەد: هەژماری من پڕۆژەیەكی بازرگانییە و ئاشبەتاڵی گیرفانی مووچەخۆرانی هەرێمە

بابەتی دواتر

سێشەممە لەم ناوچەیە نەوت دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share