راپۆرتێك: كوشتنی ئەمریكییەكە شەڕی هەواڵگرییە لەناو عێراقدا

هاوڵاتییە ئەمریكییەكە و هاوژینەكەی لە بەغداد

بەپێی تۆڕی (ئەمواج)ی بەریتانی كوشتنی ستیڤن ترویل-ی هاوڵاتیی ئەمریكی نیشتەجێبووی عێراق “بەشێك”ە لە شەڕێكی فراوان لەنێوان دامەزراوە جیاجیاكاندا.

تۆڕەكە لە راپۆرتێكدا دەڵێت، عێراق لەبەردەم ململانێی نێوان دامەزراوە هەواڵگرییە بیانییە جیاجیاكاندایە كە لەناو عێراقدا كاردەكەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی وڵاتەكانیان و هێنانەدی ئەو ئامانجانەی بە زیندووی دەزانن بۆ ئەو بەرژەوەندییانە لەناو كۆمەڵگای عێراقیدا.

ئەوەشی خستەڕوو، “رووداوی تیرۆركردنی هاوڵاتییەكی بیانی لە عێراق زۆر دەگمەنە”، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی هەوڵەكە دەرەكییە.

تۆڕەكە لە راپۆرتەكەیدا “هەواڵگریی بیانی بە ئەنجامدەری كردەی تیرۆرەكە” ناودەبات و دووپاتیدەكاتەوە، “بە ئامانجگرتنی ترویل لكێندراوە بەو شەڕەی لەئێستادا لەناو عێراق روودەدات بۆ دیاریكردنی بەهێزترن دەزگای هەواڵگریی بیانی لەناو وڵاتەكەدا” بەپێی دەربڕینی ئەو.

ئێوارەی 7ی ئەم مانگە ستیڤن ئیدوارد ترویل لەناوچەی كەڕادەی بەغداد لەناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەیدا تەقەی لێكرا و كوژرا.

قوربانییەكە وەك مامۆستای وانەی ئینگلیزی بۆ رێكخراوی (میلینۆم) بۆ خزمەتگوزارییەكانی بەهاناوەچوون و پەرەپێدان كاریدەكرد.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد كەوتەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: مشکەکانیش هاوشێوەی مرۆڤ لەگەڵ گۆرانیدا سەما دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی گەیشتنی بودجە ئاشكراكرا

وادەی گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراكرا و “زۆر نزیكە”. بەپێی میدیای فەرمیی عێراق، رۆژی…
Total
0
Share