خۆپیشاندەران داوای ڕۆیشتنی سەرۆك دەكەن

لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن لە بیلاڕوس، ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی كانونی یەكەم خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوە و داوای دەستەلكاركێشانەوە و ڕۆیشتنی سەرۆكی وڵاتەكەیان دەكەن.

خۆپیشاندەران لەڕێگەی 30 كۆمەڵەوە گردبوونەوەیان لە مینسك-ی پایتەختی بیلاڕوس و چەند شارێكی تر ڕێكخستووە كە هەر كۆمەڵەیەك سەدان تا هەزاران كەس لەخۆدەگرێت. بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، جگە لە لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن، بەشێك لە هاوڵاتییان خۆكردانە پەیوەندی بە ڕیزەكانی خۆپیشاندەرانەوە دەكەن و دەچنە ناو كۆمەڵەكانەوە.

ڕێكخراوی “ڤیاسنا” كە ڕێكخراوێكی ناحكومییە لە بیلاڕوس، ئاشكرایركردووە كە هێزە ئەمنییەكان نزیكەی 40 خۆپیشاندەرانیان دەستگیركردووە كە زۆرینەیان لە پایتەخت بوون. دوو ڕۆژنامەنووسیش لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە دەستگیركراون.

خۆپیشاندەران دژی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ سەرۆكی بیلاڕوس ناڕەزایی دەردەبڕن، داواكارن ناوبراو پۆستەكەی بەجێبهێڵێت و بە خۆسەپێن و داپڵۆسێنەری خۆپیشاندەران تۆمەتباری دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی زۆر باشە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی، ڕێبەری وڵاتەکەی زۆرباشە و دواکەوتنی دەرکەوتنە گشتییەکانی بەهۆی بارودۆخی جەنگەوەیە کە…
Total
0
Share