پەرلەمان پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاریی پەسەندکرد

پەرلەمانی کوردستان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاریی پەسەندکرد و خوێندنەوەی بۆ ژمارەیەك پڕۆژەیاسای دیكە كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان كۆبووەوە، بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبووان پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاریی پەسەندکرد، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی عێراقیی ھەموارکراو کرد.

لە کۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا کە یەکەم کۆبوونەوەیە لە دوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، خوێندنەوەی دووەم دەكرێت بۆ ژمارەیەك پێشنیازەیاسا و پڕۆژەیاسای دیكە، لەوانە پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە ھەرێمی کوردستان – عێراق و پێشنیازەیاسای بەرکارکردنی یاسای فیدراڵیی واژووی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان.

هەر ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف و پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان – عێراق، دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دەبێت هەموو مافێکی مامۆستایان پارێزراو بێت

نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاسەتی مامۆستایان کرد و ڕایگەیاند، مامۆستایان کۆڵەکەی بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى به‌ئاگا…
Total
0
Share