ئەو گەنجەی لە کەلار دیارنەما لە کەرکوک بە برینداری دۆزرایەوە

دوای ئەوەی دوێنێ گەنجێکی دانیشتووی شاری کەلار دیارنەما و دەنگۆی رفاندنی بڵاوبوەوە، ئەمڕۆ بە برینداری لە شاری کەرکوک دۆزرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “هاوڵاتی کاروان محەمەد ئەمین، دانیشتووی شاری کەلار لە دواینیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە لە ماڵەکەی خۆیان دەرچووە و بە مەبەستی کارکردن نەگەڕاوەتەوە و مۆبایلەکەشی داخرابوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی ئەوە بە خێزانەکەی گەیشتووە کە لە شاری کەرکوک رفێندراوە و بە برینداری بەجێهێڵراوە”.

ئاشکراشی کرد، “لە ئێستادا کەسوکارەکەی بەرەو شاری کەرکوک بەڕێکەوتوون بەمەبەستی وەرگرتنەوەی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لەبارەی چارەسەربوونی گرفتێکەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە…
Total
0
Share