هاتوچۆی گەرمیان: رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

لەسەر رێگای کەلار بەرەو دەربەندیخان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا بە ئاڕاستەی قەزای دەربەندیخان رۆیشتووە، لە بەرامبەر گوندی (لەواوان) رێگاکە داخراو بووە و بووەتە یەک ئاڕاستە، خۆی کێشاوە بە بەربەستی کۆنکرێتی سەر رێگاکە.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێر و چوار سەرنشین برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنور.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: لە حەوتەمین شەپۆلی هێرشەكان بۆ سەر ئێـ.ـران بنکەكانی چاودێریی و کۆگاکانی چـ.ـەکی ژێرزەمین كرانە ئامانج

سوپای ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە فشار و گەمارۆ سەربازییەکان بۆ سەر ئـ.ـێران و شەوی ڕابردوو چەندین ئامانجیان لەو…
Total
0
Share