شۆفێرێك كەوتە ژێر تراكتۆرێكەوە و گیانیلەدەستدا

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار – ئەرشیف

لە گەرمیان شۆفێرێك كەوتە ژێر تراكتۆرێكەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

عەلی جەمال قدووری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان وتی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی گەرمک سەر بە ناحیەی باوەنور، تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (عوسمان ئەحمەد وەیس) لەدایکبووی 1983 گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار.

ڕوونیشیكردەوە، “بەوتەی کەسوکارەكەی، ناوبراو شۆفێری تراکتۆرە و لای ماڵی خۆیان کەوتۆتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە”.

بەرپرسەكەی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار کراوە.

بابەتی پێشتر

نوسینگەی ڕزگاربووانی ڕفێندراوانی ئێزدی دوایین ئاماری قوربانیانی داعش بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

یەحیا ڕەسوڵ: پێنج تیرۆرست لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share